قایمقامی چۆمان ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و سێشه‌م به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و هاووڵاتییان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش، دوای 17 كاتژمێر توانرا ئاگره‌كه‌ی گه‌ڵاڵه كۆنتڕۆڵ بكرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
سواره ئه‌كره‌م قایمقامی چۆمان ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م بە هۆکاری دەستیکی تاوانکار ئاگر لە بەرزاییەکانی پشتەوەی گەڵاڵە کەوتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستیان بە جوولە کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ئه‌مشه‌و سێشه‌م و دوای 17 كاتژمێر له هه‌وڵی به‌رده‌وام، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بكرێت.
سواره ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئاگره‌كه زیانێکی زۆر لە سروشت و ژینگەی جوانی ناوچەکە كه‌وته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه فەرمان دراوه‌ته لایەنە پەیوەندارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەكه و دۆزینەوەی تاوانبارانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
قایمقامی چۆمان سوپاسی هه‌ریه‌ك له تیمەکانی بەرگریی شارستانی چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، سۆران كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی گەڵاڵە و پێشمه‌رگه‌كانی هێزی سیده‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش و ئاسایشی بازگه‌كان و خۆبه‌خشان كرد كه ڕۆلیان هه‌بوو له دامرکانەوەی ئاگرەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.