ئاسایشی هەولێر زانیاریی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەدات کە دوێنێ شەو هەوڵی دا لەدەست هێزەکانی ئاسایش هەڵبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتی 14ـی 08ـی 2023 تۆمەتبار (ت.ص.ع) کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لە کاتی دەستگیرکردنی لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر، هەوڵی دا بە ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست هێزەکانمان هەڵبێت و بۆ خۆ دەربازکردن، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکەدا کێشا، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێ کراو دەستگیر کرا.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.