کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە میانی ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى ئاماژه‌ى به‌وه دا کە بۆ هه‌ميشه خۆى به دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ـی 08ـی 2023 سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا ساز كرد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه بە ئامادەبوونی ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان بەڕێوەچوو، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و ماوه‌ى ئه‌ركى كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكى ديوان له گوته‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به كار و هه‌وڵه‌كانى كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا كرد كه وه‌ک دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رک و ماندووبوونى به مايه‌ى پێزانينى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى ديوان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتيگرى و هاوكاريى ئه‌مريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باسى له ڕۆڵى كارا و ئه‌رێنيى ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێکخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ هه‌ميشه خۆى به دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.