ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند :لە ئەنجامی ململانێی خێڵەكی سەرۆك هۆزی مەواجید لە پارێزگای میسان كوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە،ململانێیەكی خێڵەكی لە ناوچەی مەجیدییە، لە سەنتەری شاری عەمارە سەریهەڵداو بووەتە هۆی كوژرانی عەبدولسادە مەجیدی، سەرۆك هۆزی مەواجید كە بە ئەبو لەیس ناسراوەو وەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی كاری كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشەكە بۆ كوشتنی ئافرەتێك دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە .
ململانێی هۆزەكان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە یەكێك لە دیارترین كێشە ئەمنییەكان دادەنرێت كە ئەم ناوچانە بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی جارجارە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری ڕوودەدات و كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە ، كە تیایدا چەكی مامناوەند و هاوەن و هەندێك جاریش مووشەكی تێدا بەكاردەهێنرێت.
هەروەها ململانێی خێڵەكان دەرگای بووژانەوەی بازاڕی چەكی لە ناوچەكانی باشووردا كردۆتەوەو نرخی چەكی مامناوەند و سووكیش دوو هێندە زیادی كردووە .
لەپارێزگای میسان سەرۆك هۆزی مەواجید كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.