Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:55

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌ دهۆك چی گوت؟

کوردستان TV
100%

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆك ده‌قی وته‌كانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویستە خزمەتگوزارییەکان بۆ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان زیاتر بکرێت و نابێت جیاوازی لە پێشکەکردنی خزمەتگوزاری بکرێت".

د. پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆك سه‌باره‌ت به‌ وته‌كانی مه‌سرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا کە بەندە و ھەردوو یاریدەر و پارێزگاری دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەرپرسی لقەکان ئامادەبوون، مه‌سرور بارزانی گوتی كه‌ زۆر دڵخۆشبووم دەبینم ماڵە ھەژارەکان بڕوا و ئیرادە و متمانەیان زۆر بەھێزە، ئەمانە ھێزی لەبن نەھاتووی پارتی و حکوومەتن".

گوتیشی: مه‌سرور بارزانی گوتیشی كه‌ پێویستە لە ھەموو شوێنەکانی تر خزمەتگوزارییەکان بۆ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان زیاتر بکرێت و نابێت جیاوازی لە پێشکەکردنی خزمەتگوزاری بکرێت".

هه‌روه‌ها گوتی "لە خاڵێکی تردا بەڕێزیان جەختی لەسەر ئه‌وه‌ کردەوە كه ده‌بێت‌ بەسەرکردنەوە و بەردەوام لەگەڵ خەڵک بن بە گشتی و خانەوادە قوربانیدەرەکان به‌تایبه‌تی لە ھەموو کاتەکاندا و نەوەک تەنیا لە ھەڵبژاردنەکان".

"ھەروەھا ھەوڵدان بۆ یەکسانی و ھەڵسوکەوتی جوان لەگەڵ خەڵک و نەھێشتنی ڕۆتین و ئاسانکاری و ڕاییکردنی کاروباری ڕۆژانەی خەڵک تەوەرێکی تر بوو لە ئاخافتنەکانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان" د. پشتیوان سادق ئه‌مه‌ی گوت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ "لە کۆتایدا گرنگیدان بە تواناکانی گەنجان و لاوان، باسێکی گەرمی دیدارەکانی مه‌سرور بارزانی بوو لەگەڵ ئێمەدا".

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆك ڕاشیگه‌یاند كه‌ "لای خۆمانەوە لە (15) خاڵدا کاروبارەکانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆکمان بۆ بەڕێزیان خستە ڕوو، کە ھەموو بوارێکی ژیانی سیاسی ڕێکخستن و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و کاروباری خەڵک لەخۆ دەگرێت، جگە لە چەندین پێشنیار بۆ زیاتر خزمەتکردنی دەڤەری بادینانی خۆشەویست".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ "پارێزگاری دھۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ئاماژەیان دا بەو کار و پڕۆژانەی کە بە پشتگیری سەرۆکی حکوومەت جێبەجێکراون، ھەروەھا ئەوانه‌ی لە ئایندەدا پێویستە لە خزمەتی ھاووڵاتییان جێبەجێ بکرێن" .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.