Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:49

ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی تاوانێكی دڕندانه‌ ده‌ستگیر كرد.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: تۆمەتبار (ن، ن، م) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ بەنیازبوو منداڵێکی خۆی کە تەمەنی تەنیا ساڵێك و نیوە بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.