سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانهی بهسهركردنهوهی چهند گهڕهك و كۆڵانێكی پارێزگای دهۆك جهختی كردهوه كه نابێت جیاکاری لەنێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەکدا بکرێت و پێویستە بە یەکسانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیان بۆ دابین بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەم لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای دهۆک، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند کۆڵان و گەڕەکێکی شاری دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە خواست و داوکارییەکانی خەڵکی ئەو گەڕەکانە بوو.
سەرۆکی حکوومەت هەرەها چەند ماڵێکی لەو گەڕەکانە بەسەرکردەوە و گوتی: نابێت جیاکاری لەنێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەکدا بکرێت و پێویستە بە یەکسانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیان بۆ دابین بکرێت و پێویستە هەموو وەک یەک خزمەتگوزارییان پێ بگات.
مهسرور بارزانی ڕایگەیاند: ئامانجی ئەم سەردانە بۆ ئەوە بوو بزانین چ جێگەیەک خزمەتگوزاری پێ نەگەیشتووە، تا هەموو شوێنەکان خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک (ئاو، کارەبا، تەندروستی و قوتابخانە)یان پێ بگات.
داواشی لە پارێزگاری دهۆک کرد زیاتر گرینگی بەو گەڕەکانە بدەن کە بەپێی پێویست خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە.
سهرۆكی حكوومهت هەروەها داوای لە هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆکیش کرد، هاوکاری فەرمانگەکانی حکوومەت بکەن لە کاتی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و نەهێشتنی سەرپێچی و کاری نایاساییدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.