شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی بۆ پله‌كانی گه‌رمای ته‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه كرد و ڕایگه‌یاند كه پله‌ی گه‌رمی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به جێگیری ده‌مێنێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشه‌م پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکان ڕووی لە نزمبوونەوە کردووە و وەک پێشبینی دەکرا بۆ سبەی و تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە بە جێگیری بمێنێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، هه‌روه‌ها بای باکوری رۆژھەڵات بە چالاکی دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بە خێرایی 20 تا 50 کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ دووسبه‌ی چوارشەم خێرایی با کەمتر دەبێتەوە، هه‌روه‌ها لە پێش نیوەرۆی رۆژی پێنجشەم 17ی ئاب پێشبینی کۆتاھاتنی دەکەین.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشه‌می به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 45 پلە
سلێمانی: 41 پلە
دھۆک: 44 پلە
ھەڵەبجە: 43 پلە
کەرکووک: 46 پلە
گەرمیان: 48 پلە
راپەرین: 42 پلە
سۆران: 41 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.