پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گەرووی سنگای نزیک لە کوێستانهكانی بەربزین سەر بە شارۆچكه‌ی سیدەکانیان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی په‌یامنێری (کوردستان تیڤی) فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی هەریەک لە گوندی بێرکمە و بنقەڵاتیان لە ناوچەکە کردووە.
هەرچەندە لە ئەنجامی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێک بەر هاووڵاتییانی سڤیلی ناوچه‌كه نەگەیشتوە و زیانەکانی پەکەکەش نەزانراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە شوێنەکە نزیک کشتوکاڵ و ماڵی ڕەوەندەکانە، ترس و دڵەڕاوکێ بۆ هاووڵاتییانی جوتیار و مەڕدارانی ئەو سنوورە دروست بووە.
سیده‌كان / مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.