بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە 18ـی 07ـی 2023 بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستاش یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کۆچی دیاری نەکراوە.
هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: بۆ ئەم مەبەستە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ڕۆژئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یەکی موحەڕەمی سەری ساڵی کۆچی دەستنیشان دەکات و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، وەک یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێی کۆچی دیاریکراوە، ساڵانه، له‌م ڕۆژه‌دا موسوڵمانان ئەم ڕۆژە به‌رز ڕادەگرن، ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌ت ئەنجام دەدەن.
هەروەها ئەم مانگە پشووێکی دیکەشی تێدایە، ڕۆژی 27ـی مانگ لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، بەبۆنەی ڕۆژی عاشوراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.