Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:24

لە هەولێر چەند رێنماییەك بۆ خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربوون راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە‌ 18ی حوزەیرانی 2023، لە دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە پەتای خوێن بەربوونی كرد.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد تایبەت بە كاراكردنی لێژنەی نەخۆشییە هاوبەشەكان، هەروەها باسی لەو دەنگۆیانە كرد كە ئەگەری پەتای خوێن بەربوونیان لەپشتەوەیە و جەختی لەسەر گرتنە بەری هەموو رێوشوێنێكی تەندورستی و هۆشیاری و رێنماییانە كرد بۆ رێگری كردن لەو پەتا ترسناكەو پاراستنی ژیانی بەهاداری هاوڵاتیانی هەولێر ‌.
 هەروەها باسی لەوە كرد كە ئەم جۆرە پەتایە لە رێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤەكان دەگوازرێتەوە‌، بۆیە پێویستە لێژنەی هاوبەش لە نێوان قایمقامییەت و تەندورستی هەولێر و ڤێنتەرنەری و شارەوانی پێكبێت و بە وردی چاودێری دۆخەكە بكەن .
دواتر لە لایەن بەشداربووانی كۆبوونەوەكە سەرنج و تێبینی و پێشنیازی گونجاو خرایە روو.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و میرزا ئەكرەم یاریدەدەری پارێزگاری هەولێرو نەبەز عەبدولحەمید ،قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرو سەرۆكی شارەوانی هەولێرو بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێرو بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێرو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێرو بەرێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگاو بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەكانی هەولێر و بەڕێوەبەری پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی و بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێرو بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێرو بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێرو بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێرو بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەولێرو بەرپرسی مەیدانی ئاژەڵان و پۆلیسی شارەوانی ئامادەبوون.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەو رێنماییانەی خواڕەوە بۆ خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربوون بە پەسند زانرا ..

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕخانانەدا دەبێت كە ڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتی دەكات.
2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردندا، یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەموچاو) پێویستە لەبەر بكرێن.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەكە (قەساب) و نابێت هاوكاری بكەن لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشت.
4-بەبێ دەستكێش مامەڵە كردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچە پارچە بكە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
5-لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6-بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەكردنی تایبەت بەگۆشت وردكردن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنان.
7-پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونكراوە.
8-باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەل بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (4 - 8) پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون .
9-ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێروی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕیت بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوین بەربوون، ئەم نەخۆشییە لەنێوان ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەكانی كە لەسەر ئاژەڵەكان دەژین، بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەكەوە دەگوازرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.