Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:27

رێگری لە كاسبكارانی مەخمور دەكرێت سەوزەو میوە لە هەولێر هاوردە بكەن

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بازگەكانی نەینەوا و لە رێگای بازگەی مەخمور، رێگری لە كاسبكارانی بازاڕی مەخمور كرا كە سەوزەو میوە لە شاری هەولێر بۆ نێو قەزای مەخمور هاوردە بكەن.
بڕیاریش وایە كاسبكارانی بازاڕی سەوزەو میوەی مەخمور، گردبوونەوەیەكی فراوان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە سەنتەری قەزاكە ئەنجام بدەن.
شایانی باسە بەهۆی ئەو بڕیارەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزەو میوە لە بازاڕدا و زەرەرمەندی یەكەم هاووڵاتیان دەبن.
هەواڵ+فۆتۆ/كارزان كاكل
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.