Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:28

سبه‌ی رێوه‌ره‌سمی یاد و وه‌فا بو نووسه‌ر و چیرۆك نووس (ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د) به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 19-6-2023 وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی پارێزگای هه‌ولێر رێوڕه‌سمی یاد و وه‌فا بۆ نووسه‌ر و چیرۆك نووس و وه‌رگێر(ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ئیسماعیل) سازده‌كات.
ده‌چێت. (تـریفه‌ی خه‌یـاڵ و زایــه‌ڵه‌ی زمان) رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ئیسماعیل  
شایانی باسه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-4-2023 نووسه‌ر و چیرۆكنووسی ناوداری  كورد "ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل" له‌ شاری هه‌ولێر به‌ هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
مامۆستا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل له‌دایكبووی خورماتووه‌ و چه‌ندین كتێبی نووسیوه‌، یه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی پاشكۆی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی بووه‌، ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و مێژووی كوردی كردووه‌.
مامۆستا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل جیا له‌نووسینی چیڕۆك، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی له‌ توركی و عه‌ره‌بییه‌وه‌ كردۆته‌ كوردی، ساڵانێكی زۆره‌ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و مێژووی كوردی كردووه‌و زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی و فارسی و ئینگلیزی باش ده‌زانی
رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5:30 له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری – رێگای كه‌ركووك به‌رێوه‌ ده‌چێت هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.