زۆرێك له مرۆڤه‌كان له زۆربه‌ی كات و ساته‌كان ئالوده‌ی چا خوارنه‌وه‌ن ،له‌باره‌ی چا خواردنه‌وه له وه‌رزی هاویندا ( د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك) ده‌ڵێت"
خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم له هاویندا كاتێ پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزه ڕه‌نگه سه‌یر بێت به لای زۆر كه‌سه‌وه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی تینوویه‌تی ده‌دات، به مه‌رجێك ئه‌و شوێنه‌ی لێ ده‌خورێته‌وه كراوه بێت و هه‌وا به باشی ئاڵوگۆڕ بكات، نه‌وه‌ك له‌ناو ژوورێكی داخراو كه هه‌وا گۆڕكێی تێدا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها (د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی ) ده‌ڵێت"خواردنه‌وه‌ی چا یا هه‌ر هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی گه‌رم ده‌بێته هۆی كشانی موولووله‌كانی خوێن و زیادكردنی ڕێژه‌ی ئاره‌ق كردنه‌وه‌و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی جسته، به‌ڵام له ژوور‌و شوێنی داخراو".
له كۆتاییدا (د.كامه‌ران ژاژاڵه‌یی) ده‌ڵێت" خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد یا شه‌ربه‌تی فرێشی سارد یان ئاو‌و لیمۆی سارد یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی تینوویه‌تی ده‌دات، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی ژوور‌و له شوێنه كراوه‌كان خواردنه‌وه‌ی چا یا شیرێكی گه‌رم یا ئاوی گه‌رم باشتره له ئاوی سه‌هۆڵاو یا شه‌ربه‌تی فرێشی سارد، چونكه خواردنه‌وه سارده‌كان ڕێژه‌ی ئاره‌ق كردنه‌وه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و نابێته هۆی شكاندنی تینوویه‌تی و دوای ماوه‌یه‌كی كورت دووباره تینووت ده‌بێته‌وه،خواردنه‌وه‌ی چای ئه‌عشابی گه‌رمی وه‌ك گوڵه‌به‌یبوون یا لیمۆو نه‌عنای گه‌رم یا شیری گه‌رم له چاو قاوه باشتره، هه‌روه‌ها پێویسته له هاویندا مرۆڤ دوور بكه‌وێته‌وه له خواردنه‌وه گازی و وزه به‌خشه‌كان، ڕۆژانه چه‌ند جارێ سه‌وزه‌و میوه بخوات".
دكتۆرێك باس له‌سوودی خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم ده‌كات له هاویندا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.