Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:21

بۆ جێگرتنەوەى ئەو بیرانەی لە هەولێر وشک بوون بیری نوێ لێ دەدرێن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت "لە ساڵی 1986ەوە تا ئێستا، 400 مەتر ئاستی ژێر زەوی دابەزیوە"، گوتیشی "لە بری ئەو بیرانەی لە هەولێر وشك بوون، بیری تازە لێ‌ دەدرێن و تۆڕەكانی ئاویش نوێ‌ دەكرێنەوە، سەرباری چارەسەرە ستراتیژییەكان لە گۆڕینی سەرچاوە لاواز و كاتییەكان، بۆ دروستكردنی وێستگەی پاڵاوتنی ئاو".
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ گوتی: "بە هەر سێ‌ پڕۆژە ستراتیژییەكەی ئاوی ئیفرازی یەكەم و دووەم و سێیەم، 13 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین دەكرێت، هاوكات بە 1240 بیریش، 13 هەزار مەتر سێجای دیكە ئاو بۆ هەولێر دابین دەكرێت، لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 1986ـەوە تا ئێستا 400 مەتر ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە، بەڵام دەتوانرێت‌ بە دروستكردنی پۆند و بەنداوی بچووك، ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز بكەینەوە". گوتیشی: "لە سنووری هەولێر 28 پۆند و بەنداوی بچووك دروست كراون و 22ی دیكەش كاریان لەسەر دەكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.