بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی دهۆک ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە لە 2014ـەوە کە گەنمیان ڕادەست کردووە بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمیان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی لقى دهۆک/ سایلۆی شێخان ئاگاداری هەموو جوتیارەکانی قه زای شێخان/قه زاي بەردەڕەش/قه زای ئاكرێ دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلۆی شێخان کردووە.
ڕاشیگەیاند: ئەو جوتیارانەی کە لە ساڵی (2014) لە رێکەوتی (09/07/2014 تاوەكو 12/07/2014) گەنمیان ڕادەست کردووە سەردانی سایلۆی شێخان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.