وه‌زیری دارایی عێراق هۆكاری ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بۆ بوونی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانێكی زۆری وڵات له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گومانی بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی ملیۆن دۆلاری كرد له گرێبه‌ستێكی نێوان بانكی ڕافیده‌ین و كۆمپانیایه‌كدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا داواكاری دهستلهركاكێشانهوهی پێشكه‌ش به مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، دوای گفتۆیه‌كی زۆر داواكارییه‌كه‌ی قبووڵ كرا و به فه‌رمی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بوونی هه‌یه و گهندهڵییهكانیش به‌بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌كرێن.
وه‌زیر نموونه‌ی به یه‌كێك له گومانی هه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كان هێناوه كه ئه‌ویش گرێبه‌ستی كۆمپانیای (به‌وابه ئهلعهشتار) بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی بوو له‌گه‌ڵ بانكی ڕافیده‌ین كه بێ ئاگاداری ئه‌و و وه‌زاره‌تی دارایی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجامدرابوو.
ڕایگه‌یاند: بانكی رافیده‌ین چه‌ند مانگێك پێش ئێستا زیادكردنێكی ئاشكرای بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی به ئه‌لیكترۆنیكردنی بانكه‌كه ڕاگه‌یاندبوو، بڕیار بوو له زیادكردنه‌كه‌دا سێ كۆمپانیا به‌شدار بن و كێبه‌ڕكێی وه‌رگرتنی پڕۆژه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز و پێ نه‌دانی زانیاری دروست دوو له كۆمپانیاكان له كێبهڕكێكان كشابوونه‌وه و ته‌نیا كۆمپانیای به‌وابه عه‌شتار مابووه‌وه كه گومان ده‌كرێ ئه‌ویش گه‌نده‌ڵییه‌كی تێدا كرابێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتر له مانگی شوباتی ڕابردوو لیژنه‌ی هونه‌ری بانكی رافیده‌ین به‌بێ ئاگاداری و گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گرێبه‌ستێكی به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌وابه عه‌شتار كردبوو كه ئه‌مه‌ش دووباره پێچه‌وانه‌ی یاساكانی وه‌زاره‌ته.
عه‌لی عه‌لاوی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا خاڵی گوماناوی و ناڕوون هه‌بوون، بۆ نموونه بانكی ڕافیده‌ین ئامێری ئه‌لیكترۆنی به به‌های 60 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌وابه عه‌شتار وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ساڵانه وه‌ك كرێ ده‌بوو 350 ملیۆن دۆلار بدات به كۆمپانیاكه و تا ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌بوو ملیاره‌ها دۆلار بدات به كۆمپانیاكه.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌نێوان بانكی ڕافیده‌ین و كۆمپانیای عه‌شتار 600 ملیۆن دۆلار بووه، كه ئه‌مه جێگه‌ی قبووڵكردن و دوور له یاسا بووه.
له كۆتاییدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه له وه‌زاره‌تی دارایی به په‌له گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی بانكی ڕافیدهینیشیان هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.