به‌گوێره‌ی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ره‌تی كردۆته‌وه به‌شداری ئه‌و دیالۆگه نیشتمانه بكات كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌نجام بدرێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م داوای له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق كرد سبه‌ی چوارشه‌م به‌شداری دیالۆگێكی نیشتمانی بكه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئێستای عێراق.
ماڵپه‌ڕی (مه‌وازین نیوز) له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ره‌وتی سه‌در بڵاوی كرده‌وه: موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌تی كردۆته‌وه به‌شداری ئه‌و دیالۆگه نیشتمانییه بكات.
ڕاشیگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در ته‌نانه‌ت ئاماده نییه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه و دانیشتنێك بكات كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تێیدا به‌شداربن.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كردۆته كه ته‌نیا دوای بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداری كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازییان له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و ئاماده‌یی به‌شداربوونیان له دیالۆگه نیشتمانییه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌م ده‌ربڕیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له شه‌قامی عێراقی بۆچوونێك هه‌یه و پێیانوایه به شدارینهكردنی موقته‌دا سه‌در له دیالۆگه نیشتمانییه‌كه به واتای شكستخواردنی دیالۆگه‌كه دێت و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌دوای خۆیدا ناهێنێ.
جێی باسه ڕه‌وشی سیاسی عێراق ئێستا به دۆخێكی چه‌قبه‌ستوویی گه‌یشتووه و زیاتر له 10 مانگه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه و تا ئێستا حكوومه‌ت پێك نه‌هێنراوه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیشه به سه‌دان لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز ماونه‌ته‌وه و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی گرتووه و ئه‌نجامدانی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه دژی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.