پێشبینی ده‌كرێ به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كان و دۆخی چه‌قبه‌ستوویی عێراق، واده‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دوا بكه‌وێ.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق سه‌ره‌تا پلانی داڕشتبوو له ڕۆژی 16ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك نه‌یتوانی له‌م ڕێكه‌وته پڕۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێ ده‌ست پێ بكاته‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه بوو كه له‌م واده‌یه‌دا مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌هۆیه‌وه زۆرێك له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی تر جه‌نجاڵ ده‌بن، بۆیه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانی له‌م واده‌یه‌دا دواخست.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌دراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێیان باشه له سه‌ره‌تای مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابییان بكه‌نه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسی ناوخۆی وڵات هاوكار بێت و پشێوی زیاتر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان دروست نه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مانگی رابردوو بڕیاری دابوو له ڕۆژی 13/9 ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.