سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م واژووی له‌سه‌ر داواكاری دهستلهركاكێشانهوهی وه‌زیری دارایی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردبوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵی دابوو وه‌زیری دارایی له داواكارییه‌كه پاشگه‌ز بكاته‌وه و داواكاریی دهستلهركاكێشانهوه بكێشێته‌وه، به‌ڵام عه‌لی عه‌لاوی پێداگیری له پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی كردبووه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش مسته‌فا كازمی به فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كرد و به‌مه‌ش عه‌لی عه‌لاوی له پۆستی وه‌زیری دارایی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوورخرایه‌وه.
دوای دهستلهركاكێشانهوهكه، مسته‌فا كازمی داوای له ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت كرد به‌شێوه‌ی وه‌كاله‌ت كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێوه ببات دوای وازهێنانی عه‌لی عه‌لاوی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.