به‌ئاماده‌بوونی د.دلزار حه‌مه سالح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ستافی یانه و یاریزانان" بەمەبەستی تۆكمەكردن و زانستیانەتر گرێبه‌ستێك له‌گه‌ل میلاهی ئەمیر راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی واژوو كرا.
د.دڵزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی تۆكمه كردن و زانستیانهتری یانه‌كه‌مان بۆ پێشكه‌وتنی یاری شه‌تره‌نج ئه‌م گرێبه‌سته واژووكرا.
گوتیشی، پلان و به‌رنامه‌ی یانه‌كه‌مانه له‌داهاتوو ئه‌نجامی باشتر و دڵخۆشكه‌ر له خوله ناوخۆیی و عێراقی و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه به‌ده‌ست بهێنێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م راهێنه‌ره نێو دهولهتییه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی باشه و ده‌توانین سودی لێ وه‌رگرین به‌تایبه‌ت ببێتە وەرچەرخانێك بۆ یانەكەمان لە خوله نێوده‌وله‌تییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.