نابێ مرۆڤ ،بۆ گه‌یشتن بهههرئامانجێك بێ هیوا بێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ویستێكی به‌هێزت هه‌بێت.
له‌وڵاتی ئوردن دایكێك، زۆر حه‌زو ئاره‌زووی له خوێندن بووه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی خێزانی بۆی نه‌كرا وه‌كو هه‌ركچێك خوێندن ته‌واو بكات ، به‌ڵام خه‌ونی خوێندنی هه‌ر مێشكدا بوو بۆیه دوای ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌دایكبوونی شه‌ش منداڵ ده‌رفه‌تی خوێندنی بۆ ڕه‌خسا، كه دووباره ده‌ست به خوێندن بكاته‌وه ، توانی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كوڕه‌كانی قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌وا بكات وه به‌یه‌كه‌وه‌ش بچنه كۆلێژ له زانكۆ ی یه‌رمووك بخوێنن، توانی له‌یه‌ك رۆژداله هه‌مان زانكۆدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس له به‌ده‌ست بهێنن.
خوێندنی ئه‌و دایكه كه‌ناوی "سه‌میره"یه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاته‌ی توانیان به‌یه‌كه‌وه، بڕوانامه‌ی ماجستێر له بواری كارگێری به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌میره ده‌ڵێت " له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م هه‌موو قوناغه‌كانی خوێندنم ته‌واو كردوه زۆر جاریش كێبركێم له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م ده‌كرد،كاتێكی خۆشمام به‌سه‌ر بردووه".
شایانی باسه ئه‌و دایك و كوڕه نیازیان وایه ، له داهاتوو بڕوانامه‌ی دكتۆراش به‌یه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لجزیره
ڤیدیۆ.. دایك و كوڕێكی ئوردنی به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك رۆژدا بڕوانامه‌ی ماجستهریان به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.