ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هامڵتۆن، کەسێک گیانی لەدەست دا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە جۆری پێكدادان بووە لەسەر ڕێگهی گشتی هامڵتۆن لەنێوان سۆران - چۆمان لە نزیک پردی حافیز، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و هۆندا ئەلهنترا.
هاتووچۆی سۆران راشیگەیاند: لە ئاکامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتووچۆی سۆران داوا لە شوفێران كرد پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک. جهختیشی كردهوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.