لیژنه‌ی ڕێكخستنی خۆپیشاندانی(گه‌ل ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێ)ی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له هاووڵاتییانی عێراق كرد له گوند و شاره‌كان ده‌ست به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری فراوان و گه‌وره بكه‌ن بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی گه‌وره و فراوانی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانیان و په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئازار و بارگرانی سه‌ر شانی هاووڵاتییان و كه‌می ئاو و كاڕهبا و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
لیژنه‌كه ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پارت و ڕه‌وت و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو خۆپیشاندانی هه‌موو جه‌ماوه‌ره بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندنی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری، هه‌روه‌ها له‌پێناو نه‌هێشتنی بێكاری و هه‌ژاری و جیاوازییه‌كانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی ئێستا كه‌مته‌رخه‌مه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری په‌كخراون و هیچ كه‌سێك گه‌ره‌نتی پاراستن نادات جگه له یاسا و ده‌ستوور، بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین له گوند و شاره‌كانتان هه‌ڵسن و به دڵێكی پاكی عێراقییانه پشتیوانی له ده‌وڵه‌ته‌كه‌تان و دۆزی دادپهروهرانهتان بكه‌ن.
لیژنه‌ی ڕێكخستنی خۆپیشاندانی(گه‌ل ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێ)ی تایبه‌ت به لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كات و شوێنی ئه‌و خۆپیشاندانه فراوان و گه‌وره‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌مزووانه ڕایده‌گه‌یه‌نن.
جێی باسه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كردبوو ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غداوه ده‌ست پێ بكه‌ن، داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشاندانهكهش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.