به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌هۆی دزیكردنه‌وه ڕاگه‌یاند كه ته‌نیا 3 مانگ بوو له گرتووخانه ئازادكرابوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ا. ع.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزیکردن.
ڕاشیگه‌یاند: دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەی کە بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و (17) مسقاڵ زێڕ و (450) هەزار دیناری عێراقی دزیبوو لە گەڕەکی (5)ی حەسارۆک له شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمەتبار دانی بەوەش دانا کە ماوەی (13) ساڵە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و ماوەی (3) مانگە ئازاد کراوە، ئەم بڕە پارەیەشی بۆ کڕینی ماددەی هۆشبەر بەکارهێناوە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە کاتی دەستگیرکردنی دەستبەسەر ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و حەشیش) گیرا. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانبارڕێک خرا و بە پێی ماددە (443) لە یاسای سزادان و لە کاتی ئێستاشدا ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.