مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان _ نوسینگەی ڕزگاری دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دزیان لەماڵێک کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزیان لێکراوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی تاوانی ڕزگاری بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامدابوو.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، هەردوو تۆمەتبار (ن ، ئ، ع ) لەدایکبووی 1986،
(ئ ، ع، م ) لەدایکبووی 1991، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.