رۆژی دووشه‌ممه 15ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له شێخ ئیسماعیل هه‌لوب، پارێزگاری سه‌لاحه‌دین كرد.
له میانه‌ی دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی ئاواره‌ی شاره‌كانی عێراق و پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌تایبه‌ت كرا، كه چه‌ندین ساڵه له هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و كاری به‌رده‌وام كرایه‌وه، تیشكیش خرایه سه‌ر ئاسته‌نگ و گرفته‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری سه‌لاحه‌دین سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه هه‌میشه ده‌رگایان به‌ڕووی ئاواره و په‌نابه‌ران كراوه‌یه.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، هه‌میشه هاووڵاتیانی هه‌ولێری پایته‌خت نه‌وه‌ك وه‌ك میوان، به‌ڵكو وه‌ك خانه‌خوێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كردووه و هه‌میشه ده‌رگایان كراوه بووه به روویاندا، به‌تایبه‌ت له ساڵی 2014، له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌خت، باوه‌شی بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه و پێشوازی له ده‌یان هه‌زار ئاواره كرد.
ئاماژه به‌وه‌ش درا، تاكو ئێستا هه‌ولێری پایته‌خت ته‌نانه‌ت ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌رانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، دابه‌شكردووه.
دواجار هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌لاحه‌دین، تاوتوێی ژماره‌یه‌ك گرفت و ئاسته‌نگی به‌رده‌م هاووڵاتیانی پارێزگای سه‌لاحه‌دینیان كرد، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه به‌ڵێنی ئاسانكاری و چاره‌سه‌ریان درا.
پارێزگاری هه‌ولێر و پارێزگاری سه‌لاحه‌دین، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس و گرفتی به‌رده‌م هاووڵاتیان كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.