ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2022/8/15، لە دیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری و بە ئامادەبوونی کوێستان محهمهد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دۆخی کارگەکان و کێشەو گرفتەکانیان لەڕوی باج و ڕسوماتەوە بوو، تیایدا بڕیار درا کار ئاسانیان بۆ بکرێت. لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.
لە میانی کۆبونەوەکە بەوردی باس لە گرفتی کارگەکان کرا لە هەرێمی کوردستان لە ڕووی وەرگرتنی باج و ڕسومات کەوا ئاستەنگی بۆ کارکردنیان دروستکردووە.
بۆ ئەم مەبەستەش، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پشگیری تەواوی خۆی دەربڕی کە هاوکار بێت بۆ کار ئاسانیکردن لە کەمکردنەوەی گرفتی کارگەکان.
لە کۆتایی دا، بڕیار درا لە ڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بەدواداچوونی چڕ بۆ کارگەکان بکرێت تابتوانن کێشەکانیان چارەسەربکرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری کار لەسەر کەمکردنەوەی باج و ڕسوماتی کارگەکان دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.