Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:22

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا كۆبووه‌وه

کوردستان TV
100%

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ‏فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/06/28 ‌پێشوازى له‌ جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان ‏فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و ‏به‌ڕێزان وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ و سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ و پله‌دارانى ‏پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ بوون، پڕۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دوايين هه‌نگاوه‌كانى ‏يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مريكييه‌كان ‏له‌مباره‌يه‌وه،‌‌ تاوتوێ كران.‏

نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان ‏دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له‌ كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش ‏پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له‌ پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ‏حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ‏يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.‏

لاى خۆيه‌وه‌ جه‌نه‌راڵ برێنان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مريكا له‌ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ‏پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ژێر چه‌ترى وه‌زراه‌تى پێشمه‌رگه‌ و يه‌ك فه‌رمانده‌ييدا ‏كۆبكرێته‌وه‌ و بكرێته‌ هێزێكى نيشتمانيى پیشه‌گه‌ر كه‌ به‌ هێز و توانا بێت و بتوانێت ئه‌ركى خۆى ‏جێبه‌جێ بكات.

دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى ‏عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.