Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:28

سەرۆكایەتی پەرلەمان: پێویستە چەك بەهەموو شێوەیەك لە كۆمەڵگە و ژیانی ئاسایی خەڵك دوور بخرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین پەیامێكیان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین
زۆر دڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی هێرشكردنە سەر دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین و گیانلەدەسدانیان، كە دوو كەسایەتیی زانستیی دیاربوون لە كوردستان.
ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، دووپات لە گرنگیی هەوڵەكانی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە بۆ دەركردن و ڕێكخستنی یاساكانی قەدەخەكردنی هەڵگرتن و بەكارهێنانی چەك و پێویستە چەك بەهەموو شێوەیەك لە كۆمەڵگە و ژیانی ئاسایی خەڵك دوور بخرێتەوە و سنوورێك بۆ ئەو تاوانكارییانە دابنرێت.
دەستخۆشیش لە هێزە ئەمنییەكان دەكەین كە توانیان بەزووترین كات تاوانبار دەستگیر بكەن و داواش لە دادگاكان دەكەین بەپێی یاسابەركارەكان تووندترین ڕێكاری لەگەڵ بگیرێتەبەر و هیچ ئاسانكارییەكی بۆ نەكرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆكار بۆ زیادبوونی ئەوجۆرە تاوانكارییانە، كە هاوشێوەی كەمە و بە كلتووری ئێمە نامۆیە و هەرگیز كەس زاتی بەرزكردنەوەی سەری نەكردووە لە ئاست مامۆستا و زاناكاندا، نەوەك تەقەكردن لێیان.
دووبارە خەمباری خۆمان بۆ شەهیدبوونی پڕۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل- ڕاگری كۆلێژی یاسا و پ.ی.د. ئیدریس حەمەخان- مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاری، دووپات دەكەینەوە و سەرەخۆشی لە خۆمان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكانیان دەكەین، لە خوای گەورە داوارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و هەردوو مامۆستای شەهیدیش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
2022/6/28

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.