Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 13:29

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بە كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بەتوندی ئیدانەی كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین دەكات و دەڵێت: لەپێناو سەروەری یاساو پاراستنی حەرەمی زانكۆكان هەمو ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەموو مامۆستایان و خوێندكاران و كۆمیونیتی ئەكادیمی زانكۆكان پێكەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانكۆكانمان و پەرەبسێنێت.
ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-ەوە
بەداخ و نیگەرانیەكەی زۆرەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ڕێكەوتی (2022/6/28) لە ڕووداوێكی نەخوازراو و چاوەڕوان نەكراودا، لە كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین - هەولێر، یەكێك لە قوتابیەكانی بەشی یاسا بە چەك هێرش دەكاتە سەر حەرەمی زانكۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. كاوان ئیسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەكێك لە كارمەندەكانیش بریندار دەكات.
بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارو خانەوادەی مامۆستایانی شەهید دەكات و هیوای چاكبونەوەی خێراش بۆ بریندارەكە دەخوازێت.
وەزارەتەكەمان لە كاتێكدا بە بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەكات، لەپێناو سەروەری یاساو پاراستنی حەرەمی زانكۆكان هەمو ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەموو مامۆستایان و خوێندكاران و كۆمیونیتی ئەكادیمی زانكۆكان پێكەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانكۆكانمان و پەرەبسێنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
28/حوزەیرانی/2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.