Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 15:26

قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ڕێگای هەولێر _مەخمور ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،لەمیانەی درێژەدان بە خزمەتگوزاریەکانی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان هەڵمەتەکانی فراوانتر دەکات.
تیمی قیرتاوکردن و چاکردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش سەر بە سەرۆکایەتیمان. بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە هەڵمەتێکدا هەڵسان بە قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر _ مەخمور لەپێناو خزمەتی زیاتری شوفێران و هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان.
گرنگیدان بە قیرتاکردن و ڕێکخستنەوەی شەقامەکان ڕۆژانە لەکارنامەی سەرۆکایەتیماندایە لەڕێگەی سەرجەم سنوری شارەوانیەکانماندا  لە داهاتووشدا هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە لە پێناو باشترکردنی ڕێگاوبانی  شارەکەمان و سیمایەکی جوانتری شەقامەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.