Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 17:18

هاوپه‌یمانان: لە پشتیوانی و هاوکاری پێشمه‌رگه‌ بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

بەرپرسی راوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی سه‌ربازی ڕایگه‌یاند كه‌ لە پشتیوانی و هاوکاری پێشمه‌رگه‌ بەردەوام دەبن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جەنەڕاڵ دۆسێج بەرپرسی راوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێكی یاوەریان كۆبووه‌وه‌.

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و لەم پێناوەشدا هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە و توانیومانە گۆڕانکاری زۆر لە بوارەکانی سەربازی و ئیداریدا بکەین.

گوتیشی: بە هەوڵ و پشتیوانی بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانان، رۆژ لە دوای رۆژ هەنگاو دەنێین بۆ دروستبوونی هێزێکی نیشتمانی بەهێز لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لای خۆیه‌وه‌ جەنەڕاڵ دۆسێج خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی كه‌ بۆتە جێگەی سەرنج و دڵخۆشی ئەوان و لەم پێناوەدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.