Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 01:22

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سەر پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان دەدات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان کران.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکانمان کاتژمێر 02:30ـی دوانیوەرۆ، چوار مووشەک لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کە تێیدا میلیشیاکان باڵادەستن ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەربازگەی زێلکان لە ناحییەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

ڕاشیگەیاند: هەر بە گوێرەی زانیارییەکانمان دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە، دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحییەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە لە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.