Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 01:24

چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا و مووشەکێک لە نزیک بارەگای لیوایەکی پێشمەرگە کەوتە خوارەوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین:دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا و مووشەکێک لە نزیک بارەگای لیوای 112ـی پێشمەرگە کەوتەخوارەوە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش ڕاشیگەیاند: هێرشەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووتەوە.

لەبارەی ئەنجامدەری ئەو کردەوەیەش سەرچاوەیەک لە میحوەری باشیک بە پەیامنێرمانی ڕاگەیاندووە کە ئەو چوار مووشەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا ئاراستەی سەربازگەکە کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.