شیعری داربه‌ڕووی شێركۆ بێكه‌سی شاعیری مه‌زنی كورد له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دلزار عابدی و به ده‌نگی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌كرێته سه‌مفۆنیا و له پلاتفۆرمه جیهانییه‌كان جێگیر ده‌كرێ.
سەمفۆنیای داربەڕوو به‌شێوه‌ی ئۆركێسترا له‌لایه‌ن هونەرمەند دلزار عابدی ئاماده‌كراوه، ئەم ئەلبوومە سەمفۆنیایەکە لەسەر شیعری شێرکۆ بێکەسی مەزن و هه‌ریه‌ك له هونەرمەندان کیژان ئیبراهیم خەیات، عەلی عابدی، ڕابەر کوردستانی و ئەردەوان ڕۆستەمپوور به‌شدارییان تێدا كردووه.
سەمفۆنیاكه لەلایەن ئۆرکێسترای ژێداری تاران بە مایسترۆی عەلی جەعفەری پوویان لە ستۆدیۆ دەژاهەنگ تۆمار کراوە.
سه‌مفۆنیای داربه‌ڕوو لە 5 تراك پێکهاتووە و لە ئۆرکێسترای ژێدار و کۆراڵ و چەند ئامێری کوردی کەڵک وەرگیراوە.
دلزار عابدی ئاوازدانەر و ژەنیاری پیانۆیه و لەدایکبووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دەرچووی زانکۆی هونه‌رەجوانەکانی تارانه لە بەشی ئاوازدانان، تا ئێستاش چەندان بەرهەمی بۆ هونەرمەندان تۆمار كردووه و هه‌روه‌ها چه‌ند بەرهەمێكی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان حەسەن زیرەک و محەمەد ماملێ‌ی نوێ كردۆته‌وه.
داربەڕوو یەکەمین سەمفۆنیای دلزار عابدییه و ئێستاکە لە هەموو پلاتفۆڕمە جیهانییەکان به‌رده‌سته و گوێ‌گران دەتوانن گوێبیستی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.