به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و و سبه‌ش خۆڵبارین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم نيمچه هه‌ور بێت و له ناوچه‌كانى باكور هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى خۆڵبارین و تۆزێكى سووك به‌تايبه‌ت له دوای نيوه‌شه‌و.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ى چوارشه‌م ئاسمان به‌هه‌مانشێوه نيمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها تۆزێكى سووك به‌رده‌وامى ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕه‌نگه سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌گه‌رى بارينى كه‌مێك دڵۆپه‌باران له هه‌ندێك ناوچه‌ى جياواز هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.