Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:28

بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران: شەھیدانی ناوچە سنوورییەکان دەبنە خاوەن مووچە و زەوی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران  رایده‌گه‌ێنێت، ھەموو ئەو ھاووڵاتی و پێشمەرگانەی بەھۆی مینی چێندراو، یاخود بۆردوومانەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکان زیانیان پێ گەیشتووە، مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە و زەویشیان پێ دەدرێت .

ئەشقی مەلا،بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران رایده‌گه‌ێنێت: ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکەوە شەھید بوون، وەکوو شەھیدی ھاووڵاتی تۆمار دەکرێن و ئەگەر پێشمەرگە بن و بەھۆی بۆردوومانەکانەوە شەھید بکرێن، وەکوو شەھیدی سەنگەر حیسابیان بۆ دەکرێت، ئەوەی شەھیدی ھاووڵاتی مانگانە 250 ھەزار دیناریان پێ دەدرێت و پێشمەرگەی شەھیدی سەنگەریش وەکوو شەھیدانی دیکە ھەموو ماف و ئیمتیازاتێک دەیگرێتەوە و مووچەشی پێ دەدرێت، بۆیە ناوی ھەمووان تۆمار کراوە و مووچەیان پێ دەدرێت؛ ھەم هاووڵاتی و ھەم پێشمەرگە، بۆیە لەسەر هاووڵاتییان دەمێنێتەوە بێن مامەڵە بکەن بۆ ئەوەی خانەوادەی شەھیدەکان ببنە خاوەنی مووچە و، تا ئێستا لە ھەرچوار قەزای سۆران و ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر زیاتر لە100 شەھیدمان ھەیە کە خانەوادەکانیان مافیان ھەیە ببنە خاوەنی مووچە و زەویش.
ئەشقی مەلا  ده‌شڵێت: جگە لەو مینحە و مووچەیە، لەو زەوییانەی حکوومەت بڕیاری داوە، زەویشیان پێ دەدرێت و دەبنە خاوەنی پارچەیەک زەوی کە بڕیارەکە دەرچووە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا وەزارەتی شارەوانی خەریکی دابینکردنی زەوییە بۆیان .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ھۆکاری شەھیدبوونی ھەموو ئەو کەسانە، چ هاووڵاتی بن و چ پێشمەرگە، بوونی پەکەکەیە لە ناوچەکەدا کە تورکیا بۆردوومانیان دەکات، یاخود بەر مینی چێندراو کەوتوون و شەھید بوون، بۆیە ھۆکاری سەرەکیی شەھیدەکان ھەبوونی پەکەکەیە لە ناوچە سنوورییەکان.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.