Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:30

شارەزوور.. 728 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی شەقام و شۆستە خەرج کرا

کوردستان TV
100%


پرۆژەیەكی گەورەی كۆنكرێتكردنی شەقام و دروستكردنی شۆستە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شارەزوور جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەی زیاتر لە 728 ملیۆن دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج كرد.
كۆی گوژمەكە ( 728,321,000) حەفت سەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێسەد و بیست و یەك هەزار دینارە و لەسەر ڕێژەی %100ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكن و نایابی شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكی مامۆستایان/ بەشی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شارەزوور خەرج دەكرێت.
بەهۆی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكە بەرز دەبێتەوە و كارئاسانییەكی باشیش دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.