سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و كوژراو و بریندار هه‌یه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی عزێم له پارێزگای دیاله بووه و تێیدا تیرۆریستان هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی سوپا كه له خاڵه پشكنینه‌كه‌دا بوونه كوژراون و یه‌كێكی تریشیان بریندار بووه.
دوای ماوه‌یه‌ك سوپای عێراق به پاڵپشتی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی توانیویه‌تی خاڵه پشكنینه‌كه بهدهستبێننهوه و چه‌كدارانی داعش‌یش بۆی ده‌رچوون.
هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له قۆڵێكی تره‌وه و هه‌ر له سنووری پارێزگای دیاله له هه‌ردوو گوندی تالیعه و ئهلبوعهواد له باكوری شاری به‌عقووبه به چه‌كی قه‌ناس و چه‌كی مامناوه‌ند هێرشیان كردبووه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.