Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:26

شوفێرێک ده‌ستگیر کرا گۆشتی هیندی له‌ژێر بارهه‌ڵگر شاردبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شوفێرێكی بارهه‌ڵگریان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ گۆشتی هیندی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ژێر بارهه‌ڵگر شاردبووه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێردا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لەلایەن بنکەی ئاسایشی بازگەکانی ھەولێر لە بازگەی خازر توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی یەک تۆن و نیو لە گۆشتی ھیندی قەدەغەکراو لەناو بارھەڵگرێکدا كه‌ خاوەنەکەی ھەوڵی دابوو لە پارێزگای مووسڵ ھاوردەی پارێزگای ھەولێر بکات.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ گۆشته‌كه‌ی بەشێوەی دەفن و شاراوە بە جۆرێک وەک لە وێنەکاندا ھاتووە لەژێرەوەی بارھەڵگرەکەدا شوێنێکی تایبەتی بۆ دروست کردبوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت ھاوردەکردنی ئەم جۆرە گۆشتە قەدەغەکراوە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.