كچێكى به‌ریتانى هه‌ر له منداڵییه‌وه له قوتابخانه‌دا زۆرجار به‌هۆى ڕووخسار و قژپڕییهوه ڕووبه‌ڕووی گاڵته بووه‌ته‌وه، كه‌چى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كردۆته هۆیه‌ك تا له‌ژیاندا به‌هێز بێ و هه‌میشه جیا بێت.
ئال سیلین /31 ساڵ/ باس له‌وه ده‌كات، كاتێك هه‌رزه‌كار بووه جوانكارى و سۆراو و سپیاوى وه‌ك ماسك به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆى قژپڕییهكهیهوه ڕووبه‌ڕووى گاڵته‌پێكردن نهببێتهوه، چونكه ڕه‌چه‌ڵه‌كه تێكهڵهكهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنانى ـ ئینگلیزى.
ئال ده‌ڵێت: له كلتورێكى دیكه گه‌وره بووم، قژم ئاڵۆزكاو بوو، زۆرجار قوتابییه‌كانى تر له قوتابخانه پێیان ده‌گوتم قژت پڕ ئهسپێیه و وه‌ك مه‌یموونى گۆرێلا واى، هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆرى جه‌سته‌م موو بوو.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ده‌یه‌وێ له پێشبڕكێى نیشتمانى شاجواندا به‌شداربێ، به‌ڵام به‌بێ جوانكارى و سۆراو و سپیاو و ده‌ڵێت "كاتێك له قوتابخانه‌دا پێشبڕكێ ده‌كرێ، ده‌بینیت كچه‌كان به سروشتى خۆیان جوانن".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ئێستا به‌بێ هیچ جوانكارییه‌ك ده‌چێته ناو پێشبڕكێى شاجوانى و ده‌ڵێت: تا هانى هه‌موو كچه‌كان بده‌م، بزانن ئه‌وان خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى جوانن.
BBC
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.