Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:30

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا ( CHP) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاوو ڕێزی کەمال کلیچیدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، گوتیشی ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی گەلی کۆمارییە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەدا و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لە گەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندی وڵاتەکەیە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.