Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:30

بەهۆی تەقینی بتڵی غاز ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

غاز
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممه بەهۆی تەقینی بتڵێكی غاز لە پارێزگایەكی ناوەڕاستی عێراق ئافرەتێك گیانی لەدەستدا.

هەواڵەكە سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممه لە گەڕەكی زەعیلاتی باشووری شاری ناسڕییە بتڵێكی غاز دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە سەقفی خانووێك دەكەوێتە خوارەوە و ئافرەتێك كە تەمەنی لە 40 ساڵاندایە دەكەوێتە ژێرییەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، ئافرەتەكە ده‌ستبه‌جێ گیان لەدەست دەدات و دوای دەرهێنانیشی لە ژێر سەقفی ماڵەكەی، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی نەخۆشخانەی شاری ناسڕییە دەكرێ.

ڕووداوی تەقینی بتڵی غاز لە عێراق زۆرە و سێ مانگ بەر لە ئێستا لە چێشتخانەیەكی شاری بەغدا بتڵێكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 2 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 14ی تریش بریندار بوو.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.