Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:28

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە هادی عامری دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد، بۆ کۆچی دوایی سێ برازای کە بە ڕووداوێکی دڵتەزێن گیانیان لە دەستدا.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات وسەبر ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

هاوکات، لە بەرامبەردا سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

شایەنی باسە، دوێنی شەممە سێ لە برازاکانی هادی عامڕی گیانیان لەدەستدا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە شوقەکان لە ناوچەی کەڕادە بەغداي  پایتەخت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.