پۆلیسی نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیرۆریستێك له بازاڕێكی شاری ئۆكلاند به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاوڵاتییان و چه‌ند كه‌سێكی خه‌ڵتانی خوێن كردووه، ئاژانسی(سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكیش ئاشكرای كرد كه تیرۆریسته‌كه خه‌ڵكی سریلانكا بووه و لایه‌نگری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه.
ڕووداوه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕێكی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی خۆراك له شاری ئۆكلاند ڕوویداوه، تیرۆریسته‌كه به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاوڵاتییانی سڤیل و به‌لایه‌نی كه‌م 6 كه‌سی بریندار كردووه.
لای خۆیه‌وه گاسیندا ئه‌دێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ڕأیگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیس به خێرایی خۆیان گه‌یاندۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌هۆی وه‌شاندنی چه‌قۆ و ڕێگریكردنی زیاتری مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوڵاتییان، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كه‌سه‌كه كردووه و كوشتوویانه.
ئاژانسی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سریلانكا بووه و له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له نیوزله‌ندا كردووه، هه‌روه‌ها لایه‌نگری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه و به‌هۆیه‌وه له ساڵی 2016وه له‌ژێر چاودێری پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی نیوزله‌ندا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.