سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه په‌لامار ده‌درێ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بێت.
ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕأگه‌یاند: ئێستا مووسڵ به‌ته‌واوی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانه و ڕۆله‌كانی ئه‌م شاره هیچ شتێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
راشیگه‌یاند: دیمۆگرافیا و بیركردنه‌وه له عێراقدا هه‌ره‌سی هێناوه و ئێران به‌ته‌واوی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه، ئه‌م پڕۆژه هه‌ژموونییه‌ی ئێرانیش به‌سه‌ر عێراقه‌وه زیاتر ئێستا له پارێزگا سونییهكان جێبه‌جێ ده‌كرێ و به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقیش كه بڕیاره له 10/10/2021 بێته ئه‌نجامدان، نوجێفی ڕایگه‌یاند كه ئێستا دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك گۆڕاوه و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ترسیان له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ساخته‌كاری زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ئه‌نجامدرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی راسته‌وخۆ به به‌رپرسانی عێراقیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبووڵ ناكه‌ن و ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنن به هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقانی چه‌ك و هێزی پاره ساخته‌كاری به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه.
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق نه‌شی شارده‌وه كه ترسی هه‌یه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ههڵبژادرهكان، ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به هێزی چه‌ك و هاندانی لایه‌نگرانی میلیشیاكانه‌وه په‌لامار بدرێ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به دڵ و به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.