Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:37

شاره‌وانی هه‌ولێر 23 پڕۆژه‌ی نوێ بۆ گه‌ڕه‌که‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی شاری هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەک پڕۆژە كه‌ ژماره‌یان 23 پڕۆژه‌یه‌ لە گەڕەکەکانی هەولێر جێبەجێ دەکات.

 

لەسەر بودجەی 15% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنوری هەر شەش شارەوانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، 23 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەک گەڕەک دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

پڕۆژەکان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێکدێن لەمانه‌ی خواره‌وه‌:

1- دروستکردنی دوو شەقام لە گەڕەکی بەختیاری پشت وەزارەتی داد.

2-  بیهارتۆنکردنی بەشێک لە شۆستەی قوتابخانەی لەیلا زانا لە گەڕەکی کوێستان.

3- داخستنی دوو شوێنی سوڕانەوە لە شەقامی 60 مەتری نزیک مزگەوتی سپی.

4- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی برایەتی بەرامبەر گرتووخانەی نەوجەوانان.

5- دروستکردنی دوو شەقام و تەواوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە نزیک مزگەوتی حاجی حوسێن قادر بەگ لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250.

6-  دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری نزیک مزگەوتی دکتۆر نەریمان لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250.

7-  دروستکردنی دوو شەقام لە گەڕەکی سێبەردان نزیک قوتابخانەی سێبەردان.

8- قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڵ دروستکردنی دوو قەسیس لە گەڕەکی موفتی.

9-  فەتحکردن و چاککردنەوەی شەقامێک بە پانی 3 مەتر لە گەڕەکی ئیسکان.

10- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک.

11-  قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران.

12- قیڕتاوکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی هاوکاری، دروستکردنی 3 قەسیس لە هەمان گەڕەک و دوو قەسیس لە گەڕەکی کارێزان داخستنی سەرە کۆڵانێک لە شەقامی 40 مەتری.

13- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی فەرمانبەران.

14-  تەواوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی سەرکەوتن.

15-  قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی 121 ی گوڵان.

16- قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.

17-  ئامادەکردن و قیڕتاوکردنی دوو شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.

18-  قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕاستی.

19-  کۆنکرێتکردنی کۆڵانی ژمارە 55 لە گەڕەکی ڕزگاری دوو.

20- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان.

21-  کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی نەورۆز.

22- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان پشت قوتابخانەی بێخاڵ.

23- ڕاخستنی چینی ستاپلایزەر بۆ کۆڵانێک لە گەڕەکی شادی .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.