له راگهیهندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووه، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، بگرنە بەر.
دهقی راگهیهندراوهكهی فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 7 نیسانی 2021، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، بگرنە بەر.
لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.