جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی تیایدا جێگیركراوه و بووه ھۆی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك.
بایدن له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس له سه‌ر بابه‌تی شێرپه‌نجه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
بایدن له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، گوتی: له ئێستادا به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین. سوپاس بۆ خودا، كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م ھێرش گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، كارمه‌ندێكمان به‌ھۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. كار ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ھێرشه‌كه و له‌و بابه‌ته بڕیار ده‌ده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.